لەژێر درووشمی “بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – ئاسۆ و چارەسەر”

0
837

لەژێر درووشمی “بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – ئاسۆ و چارەسەر” تۆڕی رێکخروەکانی بواری هەڵبژاردن بە پاڵپشتیی رێکخراوی NEDی بانگهێشتی هەریەکە لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؛ د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی؛ زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ زیاد جەبار محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان؛ گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان؛ شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛ عومەر گوڵپی، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و محەممەد سەعدەدین لە پارتی گەشەپێدانی تورکمانیی ،جنان جبار بويا نوينةرى فراكسيونى هاوپةيمانى يةكيتى نةتةوةيى کرد بۆ دیداری تایبەت بە “هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان”.

هاوکات کۆنسوڵی ئەمریکا و نوێنەری یونامی – بەشی هەڵبژاردن، دەزگای هەڵبژاردنی پارتە سیاسییەکانیش بەشدارییان لەو دیدارەدا کرد و گفتوگۆی تێروتەسەل کرا لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چۆنێتیی تێپەڕاندنیان و خستنە بواری کرداریی چارەسەرەکانیش.

لە دەرئەنجامى گفتوگۆى بەشداربووان گەیشتینە ئەم دەرئەنجامانەى خوارەوە:

1. ئەرکى پەرلەمانى کوردستانە هەستێت بە پڕکردنەوەى ئەو فەراغە یاساییانەى پەیوەندىی بە یاساى هەڵبژاردن و یاساى کۆمیسیۆنەوە هەیە.

2. پێویستە هێزە سیاسییەکان رێککەوتنیان هەبێت و بگەینە سیغەیەکى هاوبەش بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

3. سەبارەت بە یاساى هەڵبژاردن پێویستە پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى جیددى و بنیاتنەرانە ئەنجام بدات تاوەکو بتوانین یاسایەکى نوێى هەڵبژاردن دەربچوێنرێت، کە بگونجێت لەگەڵ قۆناغى نوێ و داهاتووى هەرێمى کوردستان.

4. یاساى کۆمیسیۆن بە زووترین کات هەمواربکرێتەوە و کۆمیسیۆن بەگەڕبخرێتەوە تاوەکو دەستبکەن بە ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردن.

5. ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا، کە سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆکن لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا.

6. پێویستە سەرجەم هێزە سیاسییەکان بە بەرپرسیارێتییەوە و دوور لە بەرژەوەندیى حیزبیى تەسک بیر لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بکەنەوە و هەنگاوى کردەیى بنێن بۆ ئەو مەبەستە.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here